|
Wednesday, 22 April 2009 |
|
پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی فیدراسیۆن له‌جنێف
له‌به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێم له‌له‌نده‌ن
رؤژی 16-4 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی_بةريتانيا له‌له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی فیدراسیۆن له‌جنێف له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌وولاتی سویسرا، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ڕییخستوه، هاوکات له‌وولاته‌کانی تریش پشتیوانی كراوه ، خۆپیشاندانێکی به‌ڕێخست له‌به‌رده‌م ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێمي كوردستان له‌شاری له‌نده‌ن، ئه‌م ناره‌زایه‌تیه، بۆ ئه‌وکه‌مپین و کارانه‌یه که فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی داخوازیه‌کانی ده‌خاته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، له‌به‌رامبه‌ر سات و سه‌ودای وولاتانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ک و حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌په‌نابه‌رانه‌وه، ده‌یکه‌ن.
|
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Thursday, 09 April 2009 |
|
بــــــــــــا رِۆژی 16 و 17 مانگ بكه‌ینه رِۆژی ده‌ربرِینی نارِه‌زایه‌تیمان به‌رِووی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری بۆ هه‌نگاویك نزیك بوونه‌وه له خواسته به‌رهه‌قه‌كانمان !
په‌نابه‌ران ، ئازادیخوازن
نه‌بوونی گه‌لیَك له ماف و ئازادیه سه‌ره‌تایه‌كانی ژیانمان ئیَمه‌ی ناچار به رووكردنه هه‌نده‌ران كرد، ئیَسته لیَره‌ش ده‌سه‌لاتداران لیَ ناگه‌رِیَن و ده‌یانه‌ویَ بیَ به‌هره‌مان كه‌ن له ژیانیكی ئینسانی. خالی هاوبه‌شی ده‌سه‌لاتدارانی سته‌مگه‌ر لیَره‌و له‌ویَ له‌وه‌دا یه‌كده‌گریَته‌وه كه به‌دوای داسه‌پاندنی دنیایه‌كی پرِ نه‌هامه‌تی ونیگه‌رانی و ناعه‌داله‌تیه‌دایه. به‌لام هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه هیچ شتیَك حه‌تمی وئه‌زه‌لی نیه، مرۆڤه‌كان خۆیان خولقیَنه‌ری میَژووی خۆیانن، مرۆڤ خۆی كاره‌كته‌ری چارنووسازه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه رِه‌وه‌ندی ژیانی به‌ره‌و چ ئاراسته‌و چ ئاینده‌یه‌ك ده‌چیَت. میَژووی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، مرۆڤ خۆی خوقینه‌ریه‌تی ده‌ورو ده‌خاله‌ت وپراتیكی ووشیارانه‌ی ئینسانه‌كان سه‌ره‌كیتری میحوه‌رن بۆ دیاریكردنی ژیان و چاره‌نووسمان. |
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Friday, 03 April 2009 |
|
له‌جنێڤه‌وه ده‌نگی کپکراوی په‌نابه‌ری عێراقی به دونیا ده‌گه‌یه‌نین.
کوردستانی عێراق وعێراق ناوچه‌ی ئارام نین .
نا بۆ زیندانیکردن و وه‌ده‌رنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عێراقی!!
به‌لێ بۆ مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان .
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا به‌رپرسیارن له ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی و کوردستانی عێراق..
مانگرتن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و نیونه‌ته‌وه‌یی له جنیف له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
رۆژی 16 و17/4/ 2009 ، کاتژمیر 13 بۆ 17 هه‌ردوو رۆژه‌که.
په‌نابه‌ران.... |
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Monday, 23 February 2009 |
|
به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵومه‌رجه دژواره‌ی به‌ره‌و رِوومانه..وه‌رنه مه‌یدان
بانگه‌وازیَك له ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆنه‌وه بۆ په‌نابه‌رانی كورد‌و عیَراقی له سه‌راسه‌ری ئه‌وروپا
هیَرشیَكی ئه‌وپه‌ری نائینسانی بۆسه‌ر په‌نابه‌ران، سه‌راسه‌ری ولاَته ئه‌وروپیه‌كانی داگرتووه، ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان به به‌هانه‌ی ئیدعای به‌رقه‌رار بونی ئه‌منیت له عیَراق و كوردستاندا كه‌وتوونه‌ته هیَرش بردن بۆ سه‌ر ماف‌و خواسته ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران و به‌ته‌واوى توانه‌وه ده‌ستیان بۆ هه‌ڵمه‌تى گرتن و رِاونانی په‌نابه‌ران تا زیندانی كردن و كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌دانان له‌به‌رده‌م خزمه‌تگوزاریه‌كان ورِاكیشانی خیَزان وزیندانیكردنی منالاَن وگۆرینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وتوندكردنه‌وه‌ی سنوره‌كان، تا په‌یره‌وی كردنی یاسای لیَ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاولاَتی بوون ومافی نیشته‌جیَ بوون ودیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌زۆرى په‌نابه‌ران بۆ جه‌هنه‌می جه‌نگ ونائارامی. هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتیَكدایه كه‌به‌ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری عیَراقی له وڵاتانی ئه‌رده‌نو سوریا‌و میسر‌و توركیا‌و پاكستان... به‌ده‌ست بیكاری وبیبه‌ش له‌سه‌ره‌تاترین پیداویستی رِۆژانه و |
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
|
<< سه‌ره‌تا < پێشتر 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 دواتر > کۆتا >>
|
| ئه‌نجام 16 - 20 له 81 |