|
فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى لەخۆپیشاندانێ |
|
|
|
Friday, 18 April 2008 |
|
فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى لەخۆپیشاندانێکی جەماوەری دا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئیتیفاقیەی ژێر بەژێر بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانی کوردەوە ئاگادارکردەوە

دۆینێ لەشارى لەندەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە خۆپیشاندانێکی جەماوەریدا لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە لە ئیتیفاقیەک کە لەساڵی 2005 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی و حکومەتی بەریتانیا ئیمزا کراوە .
خۆپیشاندەران بە درۆشمی (لیدان و ئازارو و ئەشکەنجەی پەنابەران محکومە ،فرۆکەخانەکان مەخەنە ئیختیاری ووڵاتانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی پەنابەران ، پەنابەرانی بەزۆر نێراوە وەرمەگرنەوە ،ئیتیفاقیەی نهینی بە ژیان و چارەنووسی پەنابەرانی کوردەوە هەڵوەشێنەوە... لەگەڵ شیعاری نا بۆ گەرانەوە نا بۆ گەرانەوە KRG دەست لە پەنابەران هەڵگرن ) بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی شەقامی ئیجوارد رۆدی لە دەنگی نارەزایەتی پڕ کرد.
لەم خۆپیشاندانەدا سەرەتا دەشتی جەمال قسەو باسێکی پێشکەشکرد لەسەر هەوڵەکانی فیدراسیۆن لە چەند مانگی رابردوا لەپێناو قازانج و بەرژەوەندیەکانی پەنابەران و دژ بە هەڵسو کەوت و سیاسەتێک کە وڵاتە ئەوروپیەکان لەبەرامبەر پەنابەرانی کورد پەیڕەوی لێ دەکەن هاوکات ئاماژەی دا بەڕۆلى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هاوکاری وپێشکەشکردنى ئاسانکاری بەسیاسەتى دیپۆرتکردنەوەى پەنابەران دا ، و لێدان ئازاردان و ئەشکەنجەکردنى پەنابەرانى لەلایەن دەزگاى ئاسایشى حکومەتى هەرێمەوە مەحکوم و سەرکۆنەکردو بەکردەوەیەکى دژى ئینسانى لەقاودا هەروەها دەشتی جەمال پەنابەران و کەسوکاری پەنابەرانی دڵنیاکردەوە کەهەوڵەکانی فیدراسیۆن بەشیوازی مەدەنیانەوە شارستانیانە بۆ ڕاگرتنی بەڵای دیپۆرتی پەنابەران بەردەوام دەبێت.
پاشان هەریەک لە سەمیرە ئەحمەد لە ڕێکخراوی ژنانی پەنابەرانی کوردستان و گۆنا سەعید لەسەنتەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی ژنان پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ پەنابەران دووپاتکردەوە، لەم نیوەدا( گیلاس خان و ئاسۆ گوران) بە ووتنەوەی دروشمی نارەزایەتی داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانیان بە زمانی عەرەبی کوردی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەوتەوە.
پاشان وەفدێک بەنوینەرایەتى خۆپیشاندەران کە پێک هاتبوو لە( خەسرەو سایە ،سەمیرە ئەحمەد ،دەشتی جەمال) ڕوویان کردە نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وسەرباری تەسلیم کردنی یاداشتنامەیەک کە خواستەکانی خۆپیشاندانەکەی تیا هاتبوو، لەقسەوباسیکدا نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادارکردەوە کە ئەمەی ئەمرۆ تەنها پەیامێکە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و داوایانکرد چاو بخشیننەوە بە سیاسەتی هاوکاری و دەستگرتنی ووڵاتانی ئەوروپا و لابردنی ئەو زەخت و زۆرەی بەسەر پەنابەرانەوەیە، بەپێچەوانەشەوە فیدراسیۆن ناچار دەبێت بەتوندکردنەوەى فشارەکانى خۆى بۆسەر ئۆفیسەکانى حکومەتى هەرێم لەوڵاتانى ئەوروپا تائەوکاتەى دەست لەسیاسەتەکانى لەبەرامبەر پەنابەران وخواستەکانیاندا هەڵدەگرى. لەبەرامبەریشدا خانی موکریانی کەبەنوینەرایەتى ئۆفیسى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەشارى لەندەن لەدیادرەکەدا ئامادەبوو، ڕای گەیاند تەواوی پەیام و یاداشتنامەکان دەگەیەنێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان .
شایانىباسە ئەم خۆپیشاندانە سێ کاتژمیرى خایاند و دەزگاکانی راگەیاندن لەوانە (العربیە،ئاسۆ تی ڤی ،کوردستان تیڤی،پەیام نێری کوردستانی نۆی ڕاپۆرتى خۆیان لێوەرگرت.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
18-4-2008
|