|
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، |
|
|
|
Sunday, 27 December 2009 |
|
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، بانگه‌شه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌ریَم پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
رِۆژی پیَنج شه‌مه 17-12 ژماره‌یه‌كی دیكه له‌په‌نابه‌رانی كورد به‌شیَوازیَكی ئه‌وپه‌ری ناشارستانیانه له‌لایه‌ن كۆماندۆكانی ( G4S) له فرِۆكه‌خانه‌ی لوتنه‌وه به‌ره‌و فرِۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولیَر نیَردرانه‌وه. دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه به‌مه‌به‌ستی ترساندن و به‌زۆر داگرتنی ئه‌م په‌نابه‌رانه له فرۆكه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆری هیَزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ئاماده‌كرابوون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه په‌نابه‌ران به هیَزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس رِاده‌گه‌ینن كه حكومه‌تی هه‌ریَم له ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندنه‌وه رِایانگه‌یاندوه كه "په‌نابه‌ری به‌زۆر نیَراوه وه‌رناگرینه‌وه" ئیَوه بۆ وه‌رمانده‌گرنه‌وه" وه "ده‌شتی جه‌مال و فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران نامه‌ی ئارِاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوه.."به‌رپرسه‌كه‌ی ئاسایش له وه‌لاَمدا ده‌ڵیَت"با ده‌شتی جه‌مال و رِیَكخراوه‌كه‌یان بیَن لیَره دیفاعتان لیَبكه‌ن"....
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه له كاتیَكدایه كه قسه‌كه‌رانی ئه‌م حكومه‌ته خۆیان له ماڵپه‌رو ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندوه ئه‌وه‌یان ووتووه "فرِۆكه‌خانه‌كان ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رناگرنه‌وه، كه به‌زۆر ده‌نیَریَنه‌وه .."ماڵپه‌ری كوردستان رِاپۆرت له‌زاری د هادی مه‌حمود .
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و 55 په‌نابه‌ره له‌فرۆكه‌خانه‌ی نیَوده‌وڵه‌تی هه‌ولیَر و ئاماده‌كردنی پیشوه‌ختی هیَزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و كۆسته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه، هیچ شك و گومانیَك ناهیَلیَته‌وه كه حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به كابینه‌ی پیَنج و شه‌شه‌وه خه‌ریكی جیَبه‌جیكردنی رِیكه‌وتنامه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ وولاَتانی ئه‌وروپادا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌نابه‌ران. وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه جاریكیتر بانگه‌شه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌ولیَر رِتده‌كاته‌وه كه ده‌ڵیَن په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیَردراوه وه‌رناگرینه‌وه یان ده‌ڵیَن وه‌رگرتنه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی به‌غداوه هه‌یه.
له‌كاتیَكدا ئه‌وه ئاشكرایه به‌رده‌وام بوونی به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و وه‌رگرتنه‌وه‌یان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولیَره‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه به دنیا و رِای گشتی بقه‌بڵیَنن كه عیَراق و كوردستان" ئامن"ه و دیموكراسی!! تیایاندا سه‌ركه‌وتووه.
به‌لاَم لیَدان و سوكایه‌تی پیَكردن و گوینه‌دان به ئیَراده‌ی ئازادانه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بانگه‌شه‌كانیان بۆ دیموكراسی و رِیَزگرتن له مافه‌كانی ئینسان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
ئیَمه له‌كاتیَكدا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانیش جاریكی تر نامه‌مان ئارِاسته‌ی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌كانی كوردستان كرد و سه‌رنجمان رِاكیَشان بۆ ئاكامه زیانباره‌كانی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان. هاوكات داوامان لیَیانكرد ئاورِیَكی جدی له‌م كیَشه‌یه بده‌نه‌وه. به‌لاَم زۆر به‌داخه‌وه كاردانه‌وه و وه‌لاَمی ئه‌وان به زمانیَكی ناشارستانی و ته‌شهیرو ته‌هدیدی "من" و ریَكخراوه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه بچین له‌كوردستان له‌به‌رامبه‌ر چه‌كه‌كانی ئه‌وان راِوه‌ستین و بلیََین ئیَمه لیَره دیفاع له په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین ئه‌مه‌یه مه‌نتقی ئه‌هلی و سیاسی ئه‌م حكومه‌ته. ئه‌مه له‌كاتیَكدایه ماوه‌ی زیاتر له سالیَكیشه له‌كوردستان هه‌مان داواكاری خواسته‌كانی په‌نابه‌ران وه هه‌روه‌ها په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كانمان چ به‌رِیَگای دیالۆگ و چ به‌رِیَگای خۆپیشاندان خستۆته به‌رده‌ست به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م حكومه‌ته كه‌چی تا ئیَستا خۆیان له به‌پرسیاریه‌تی دزیوه‌ته‌وه .
ئیَمه ویَرای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران ئیدانه ده‌كه‌ین، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ئاسایشانه‌ی توند‌و تیژی و لیَدانیان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه به‌كاربردوه بدریَنه دادگا‌و سزا بدریَن، وه وه‌لاَم به‌خواسته‌كانی په‌نابه‌ران بدریَته‌وه كه به‌شیَوه‌ی یاداشت خراوه‌ته به‌رده‌ستیان. هاوكات ئیَمه په‌نابه‌ران و كه‌سوكاریان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی به‌ته‌واوی توانا له‌هه‌وڵه‌كانیدا له‌پیَناو به‌رگرتن به‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیانه‌ی ولاَتانی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی ناشارستانیانه‌ی حكومه‌تی به‌غداو هه‌ریَم به‌رده‌وام ده‌بین، چ له ده‌ره‌وه‌ی وولاَتانی ئه‌وروپاو چ له عیَراق و كوردستان له‌پال په‌نابه‌ران و داخوازیه‌كانیدا ده‌وه‌ستین و تیَده‌كۆشین.
بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌ران بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌قخوازانه‌و ئینسانییه، له هاوكاری و پشتیوانی ئازادیخوازان و ئینساندۆستان و به‌رگریكه‌ران له مافه‌كانی په‌نابه‌ران و رِیَكخراوه‌كانیان به‌هره‌مه‌نده. ئه‌گه‌ر هه‌وڵدان بۆ دنیایه‌كی باشتر له ئه‌جنده‌ی ئه‌حزابی میلیشایی و رژیمه رِاست و سه‌كوتكه‌ره‌كاندا جیَگای نابیَته‌وه، به‌لاَم خواستیَكی به‌رهه‌قی دنیای شارستانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
ده‌شتی جه‌مال
سكرتبَری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
18-12-2009
ژماره‌ی موبال(07856032991)) |