



| گفت‌و گۆ |
|
|
| Sunday, 27 December 2009 | |
|
دوایین هه‌واڵه‌كانی ڕه‌وشی په‌نابه‌ری و سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه.
گفت‌و گۆی بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
ئۆكتۆبه‌ر: خۆپیشاندان له‌ولاتی سوید و له‌ندن، به‌دوای ئه‌ویشدا ناردنه‌وه‌ی وه‌جبه‌یه‌كی تری په‌نابه‌ران له‌ولاتی نه‌رویجه‌وه بۆبه‌غداد، ڕه‌وشێكی دولانه‌ی ناره‌زایه‌تی و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌خه‌نه پێشچاوی ڕای‌گشتی‌یه‌وه.. له‌مباره‌وه چ خویندنه‌وه‌یه‌كتان بۆ ئه‌م واقعیه‌تانه هه‌یه‌و چۆن دواین وێستگه‌ی ڕه‌وشی په‌نابه‌ری ده‌بنین؟
ده‌شتی جه‌مال: هه‌روه‌ك له‌پرسیاره‌كه‌ی ئیوه‌دا به‌دروست هاتووه به‌لای دیپۆرت و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری په‌نابه‌ران دوو واقعیه‌تن كه‌تابلۆیه‌كی گشتی بۆ ڕه‌وشی په‌نابه‌ران ده‌خه‌نه‌ڕوو. له‌گۆشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م تابلۆیه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لاَتی ڕاست و ولیبراڵ و كۆنسیرقه‌تیڤه‌كانه كه‌له‌چوارچێوه‌ی زه‌خت و فشاری كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابووریی وسیاسیان بۆسه‌ر كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی وولاَته‌كانی خۆیان، ده‌ستیان داوه‌ته سسیاسه‌تێكی ئه‌وپه‌ڕی نائینسانیانه و كه‌تونه‌ته په‌لاماردانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌وه‌ك به‌رهه‌می سیاسه‌تی جه‌نگ وكاولكاری و نائارامی هه‌ڵهاتوون تا ساوپه‌نایه‌كی ئارام به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه‌دنیای سوڵح وسه‌فاو بانگه‌شه‌ی ئینسانیه‌ت و دیموكراسی وئازادی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ك ڕاستی تیدا نییه. ئه‌گیان خێزان و ژن ومناڵ و ئه‌و ئینسانانه‌ی كه‌قوربانی جه‌نگی نێوخۆ و پێكدادانی شه‌ڕی قه‌ومی وئاینی وتیره‌گه‌رین چ تاوانێكیان كردووه كه‌مافیان نه‌بێت له‌ژیانێكی ئاسووده به‌هره‌مه‌ندبن. له‌یه‌ك ووته‌دا ئه‌گه‌ربڵێم سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه كه‌ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی به‌ده‌ستاینه‌وه گرتووه، نیشانه‌ی به‌ربه‌ری بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته دیموكرات ولیبراڵه‌كانی ئه‌وروپایه‌و بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئاماده‌ن هه‌موو پیلانێك به‌ڕێوه‌به‌رن. تا ئاستی ته‌ئیدكردن و ده‌ست خستنه نێوده‌ستی كۆنه‌په‌رسترین ده‌سه‌لات وتاقمی قه‌ومی وئاینی‌یه‌وه، له‌چه‌شنی حكومه‌ت وتاقمه‌كانی وه‌ك مالیكی و جه‌عفه‌ری و تاڵه‌بانی وبه‌رزانی.. ناردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌جبه په‌نابه‌ره له‌نه‌رویجه‌وه له‌دریژی سیاسه‌تی پلانگێری وته‌وافقاتی حكومه‌تی عێراقیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌دا به‌خاتری لابردنی قه‌رزه‌كانی سه‌رحكومه‌تی عیرَراقی.
به‌لام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نیكی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانه لایه‌نه‌كه‌ی تری بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌قخوازانه‌ی ئه‌و ئینسانانه‌ی كه ئۆومێدیان به‌گێڕانه‌وه‌ی ژیان هه‌یه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌لومه‌رجه‌كانی دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆ كرده‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌یه، هه‌ربۆیه زنجیره‌ی خوپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران به‌پشتیوانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ولاتانی ئه‌وروپا و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و په‌نابه‌ریه‌كان، ئه‌و جه‌مسه‌ره‌یه كه‌تێده‌كۆشێت بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌سیاسه‌تی دیپۆرت و فشاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی. به‌واتایه‌كی‌تر په‌نابه‌ران و ڕێكخراوه‌كه‌شیان وه‌ك هه‌میشه بێده‌نگ نین به‌شێوازی ئه‌وپه‌ری شارستانیانه ناڕه‌زایه‌تی به‌گه‌ر ده‌خه‌ن له‌پێناو ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م شالاَو دژی ئینسانیانه‌ی ده‌كرێته سه‌ریان ، خۆپیشاندانی سوید‌و له‌نده‌ن زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی لێكهه‌ڵپێكراون بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه. ،فیدراسیۆن له پێناو ماف و حورمه‌تی ئینسانی ئه‌وان ولابردنی به‌لاَی دیپۆرت به‌و په‌ڕی توانا تێده‌كوشێت.
ئۆكتۆبه‌ر: دوای سه‌ردانی به‌رپرسیارانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆولاتانی ئه‌ورپا و به‌تایبه‌ت له‌گه‌شته‌كه‌ی مه‌سعود به‌رزانیشدا ئه‌وه له‌میداكاندا عه‌كس بووه و كه‌كاربه‌ده‌ستانی كوردستان لایه‌نگری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن ودژی نارده‌نه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن.. پێتان وایه ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه ڕاستی تێدا بێت و ئاماژه‌یه‌ك بن بۆ ئاڵۆگۆڕێك له‌سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌ران؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌بڕاوی من ئه‌و هه‌ڵویسته یه‌ك زه‌ره جدیتی تیدا نیه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان سورو بكه‌ن له‌به‌رده‌م په‌نابه‌ران و جالیه‌ی كوردی له ده‌ره‌وه‌دا، به‌تایبه‌تی ئێستا كه خه‌ریكن به‌ره‌و ڕووی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌بنه‌وه و جارێكی تر پێویستیان به په‌نجه مۆری په‌نابه‌ران وكورده‌كانی هانده‌ران هه‌یه ،بۆیه هه‌ركات ئه‌وان پێویستیان به كورده‌كانی ده‌ره‌وه بووبێت زمانی خۆیان گوڕیوه وخۆیان له‌م جۆره ڕاگه‌یاندانه ئه‌ده‌ن.
پرسی په‌نابه‌ران پێش هه‌ر شتێك پێویستی به هه‌ڵویستێكی عه‌مه‌لی هه‌یه نه‌ك هه‌ڵڕشتنی ئیدعاو پڕۆپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كه‌رانه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت جدین ئه‌وا نزیك به یه‌ك مانگه، جارێكی تر به‌نۆینه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران نامه‌یه‌كی ترمان به‌مه‌به‌ستی یاداوه‌ری له‌سه‌ر خواست و داواكایه‌كانی په‌نابه‌ران خستۆته به‌رده‌م ، بۆ وه‌لاَم ناده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رانیان بۆ گرنگه بۆ ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان به‌ڕووی په‌نابه‌ری به‌زۆر نێراوه داناخه‌ن؟ بۆ هه‌ڵویستێكی ناڕه‌زایه‌تیان نیه به‌رامبه‌ر به‌و ڕیكه‌وتننامانه‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ ووڵاته ئه‌وروپیاكان مۆریكردوه. بۆ ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌ت و سوكایه‌تیه‌و كاری دژی یاسایانه قبوڵده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌رانی كوردستان ده‌كرێت له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا؟ ئایه ئه‌وان ڕازین له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێشوتری حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌رده‌وام ئاسانكاری و هاوكاری وزانیاریان خستۆته ئیختیاری وولاَته ئه‌ورپیه‌كانه‌وه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران؟ ئایه كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت وه‌لاَمی چییه بۆ كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه جگه‌ر گۆشه‌كانیان له‌كه‌نار ده‌ریا ویان له‌شاحنه‌و له‌نیو تۆری مینه‌كاندا له‌وولاَتانی درواسێ تیا چوون؟ ئایه كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌یه ئه‌وانیش له‌نیو لیستی برینه‌وه‌ی موچه‌ی شه‌هیداندا كه‌سوكاریان قه‌ربوو بكاته‌وه ؟ئایه ئاماده‌ن وه‌لاَمێك به‌و په‌نابه‌رانه بده‌نه‌وه كه‌له‌ماوه‌ی 4ساڵی ڕابردوودا به‌زۆره‌ملی دیپۆرتی كوردستانكراونه‌ته‌وه تا ئێستا چه‌ند یاداشتمان خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مان ئه‌و حكومه‌ته بێ ساحیب له‌سه‌ر میزه‌كانیان جێماوه.
ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری دانه‌خراوه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت هه‌ڵویسته‌یه‌كی جدی له‌خۆی بنۆینێ له‌سه‌ر كێشه‌و گیروگرفته‌كانی په‌نابه‌ران ، ئه‌وا پێویسته وه‌لاَمێكی دروست به‌و داواكاریانه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ستیان ،ده‌وره‌ی داهاتوو سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ جدی بوونی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی په‌نابه‌ران.
ئۆكتۆبه‌ر: تارق هاشمی بۆ ڤیتۆكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌و بۆچوونه‌ی خسته نێو میداكانه‌وه كه‌گوایه داگۆكی له‌مافی په‌نابه‌ران وكۆچ كردوانی عێراقی ده‌كات وده‌یه‌وێت ده‌نگی ئه‌وان له‌ڕێگای كورسی زیاتره‌وه بێته نێو په‌رلمانی داهاتوی عێراقه‌وه.. ئه‌م قسانه چۆن لێك ده‌ده‌نه‌وه و تاچه‌ند پێتان وایه هاشمی له‌قازانجی خه‌ڵكی ئاواراو په‌نابه‌ری عێراقی نه‌قزی یاساكه‌ی كردووه؟
ده‌شتی جه‌مال: ڤیتۆكردنی تاریق هاشمی به‌خاتری به‌رگری له‌مافی په‌نابه‌ران نیه، كاتێك باسی په‌نابه‌ران ده‌كات مه‌به‌ستی ئه‌و چه‌ند ملیون په‌نابه‌ربێت كه له وولاَتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی ئه‌رده‌ن وسوریا نیشته‌جێن وله‌چنگی شه‌ری تایفی ومه‌زهه‌بی له‌ده‌وره‌ی ڕابردوودا به‌ناچار هه‌ڵهاتوون. تاریق هاشمی ئه‌و ده‌نگانه به‌هی خۆی ده‌زانێت وه ده‌یه‌وێت له‌كێشه‌ی دابه‌شكردنی كورسی و نفوسی ده‌سه‌لاَتدا به‌كاریبه‌رێت و پێویستی به‌ده‌نگی ئه‌وانه.
ئۆكتۆبه‌ر: سه‌ره‌نجام یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكراو بڕیاره له‌ساڵی تازه‌دا هه‌ڵبژاردن بكرێ و په‌نابه‌رانی عێراقیش له‌م پرۆسه‌یه‌دا ڕۆڵێكیان پیدراوه. به‌ڕای ئێوه ده‌بێ په‌نابه‌ران چ هه‌ڵوێستێك له‌م هه‌ڵبژاردنه بگرن؟ به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی كوردستان ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن؟
ده‌شتی جه‌مال: ڕه‌نگه وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بیركردنه‌وه‌ی زۆری نه‌وێت هه‌ركه‌سێك ئه‌م ماوه‌یه له‌نزیكه‌وه چاودێری كێشمه‌كێشه سیاسی‌یه‌كان وڕێكه‌وتنی نێوان قه‌واره سیاسیه‌كان له‌په‌یوه‌ند به‌په‌سه‌ند كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بووبێت بۆی ڕۆشن ده‌بێت كه‌چ سیناریۆیه‌كی كۆنه‌په‌رستانه خه‌ریكه به‌ناوی ده‌نگدان ودیموكراسی وهه‌ڵبژاردنه‌وه ڕووبه‌رووی خه‌ڵك ده‌كرێته‌وه. ،دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم بڕوای شه‌خسی خۆمه.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتداران و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌م ڕۆژگاره قه‌وانی له‌سه‌ر ده‌كوتن، ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیانه له‌پێناو دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نفوس وده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هاولاتیانه‌وه. ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه هیچ لایه‌نیك له‌به‌رنامه‌یدا نییه باس عێراقێكی دور له ئینتیمای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وجێگرتنه‌وه‌ی مافی "هاولاَتی بوونی یه‌كسان" بۆ هه‌موو دانیشتوانی عیراق بكات. به‌بروای من دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری به‌غدا، گفتوگۆكانی هاولاَتیان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزێونه‌كانه‌وه قه‌زاوه‌تی ئه‌و ئه‌ده‌ن كه پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن ئه‌توانی چ شتێك به‌ده‌ستكه‌وت بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌كوردستانیشه‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێ. به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌وه ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و هێزو قه‌واره سیاسیانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دان هیچ دورو نزیكیه‌كیان نیه به مافه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق وكوردستانه‌وه، بگره به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه. تاو ئه‌و جێگه‌یه‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵبژاردن جگه‌له ئیلحاقكردنه‌وه‌ی كوردستان به‌حكومه‌تێكی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی_ ئیسلامیی وڕاگرتنی به‌دیار تیرۆر‌و نائارامی وقه‌یرانی حكومه‌تی وكوشتاره‌كانیه‌وه شتێكی تری لێناكه‌وێته‌وه. هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌كرده‌وه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی هه‌ردوو حزبی ناسیونالیستی كورد بۆچوار ساڵی تر ڕاده‌گرێ و ده‌وره‌یه‌كی تریش فرسه‌ت ده‌دات كه‌ئه‌م حیزبه ناسیونالیسته كۆنه‌په‌رستانه كایه به‌چاره‌نوسی خه‌ڵك وخودی په‌نابه‌رانه‌وه بكه‌ن وئه‌نجامێكیش كه‌له‌به‌شداری ئه‌م حزبانه‌وه له‌په‌رلمانی داهاتووی عێراقدا ده‌كه‌وێته‌وه، به‌قه‌ده‌ر سه‌ره ده‌رزیه‌ك قازانج به‌باشبوونی ژیان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ناگه‌یه‌نێ وبگره دڵه ڕاوه‌كێی هێرشی وولاَتانی دراوسێ و هه‌ڵواسراوی چارونووسی كوردستان ودرێژه‌كێشانی ژیانی ئاواره‌ی له‌پاڵ هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كاندا وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه. بۆیه ده‌بێ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌خودی په‌نابه‌رانیشه‌وه بایكۆتی ئه‌م سیناریۆیه بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان نه‌كه‌ن به‌په‌نجه‌مۆری ڕه‌سمیه‌ت پێدانه‌وه به‌ده‌سه‌لات و ته‌جروبه‌ی ئه‌م حیزبانه. ده‌بێ په‌نابه‌ران وخه‌ڵك له‌خۆیان بپرسن كه ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن؟ به كام یه‌ك له‌و قه‌واره سیاسیانه ؟ كام له‌وانه قسه‌یه‌كی خێریان له‌ده‌م هاتۆته ده‌ره‌وه به قازانجی ئه‌وه‌ی كوردستان له‌م سه‌رگه‌ردانی و هه‌ڵواسراویه‌ی ئێستا ده‌ربكێشرێ. كام یه‌ك له‌وانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران و مافه‌كانیان ووته‌یه‌كیان له‌ده‌م هاتۆته ده‌ره‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌ڕابردوودا ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی كردوه به حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی كورد. ئایا ڕه‌وایه خه‌لكی په‌نابه‌ر جارێكی‌تر ده‌نگی خۆیانیان پێبده‌نه‌وه؟ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بانگه‌وازی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌وان بده‌ن نه‌شتێكیان هه‌بووه بۆ په‌نابه‌ران و وه‌نه بۆ خه‌ڵكی كوردستان. بۆ نمونه ڕه‌نگه لیستی گۆران یان ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كانیش بلێن ئێمه دژی ده‌سه‌لاَتین و دیفاع له خه‌ڵك ده‌كه‌ین. ئه‌وانیش بۆ خه‌ڵكی كوردستان له فیدرالیزم زیاتریان پێ نیه. بۆیه خه‌ڵكی په‌نابه‌ران ده‌شێ سه‌یر بكه‌ن و بزانن كێ به‌رگری له‌مافه‌كانی ئه‌وان كردوه. ئایه ئه‌و هێزانه تا ئێستا ئه‌و كاته‌ی پێكه‌وش بوون و ئێستاش كه به‌حساب ئۆپۆزیسۆنی ده‌سه‌لاَتن چیان كردوه بۆ په‌نابه‌ران؟ ئایه به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌م وولاَتانه ده‌ربه‌ده‌رن به‌رهه‌می سیاسه‌تی ئه‌وان نه‌بوه. بۆیه جێگای خۆیه‌تی كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ره‌وه وله‌ناوه‌وه به‌پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وان فریوو نه‌خۆن وبه‌شداری نه‌كه‌ن. به بڕوای من به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردنێكدا كه تاقمه ئیسلامی و نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان به‌رێی ده‌خه‌ن و كورسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ناسیونالیست وئیسلامیه كوردیه‌كاندا به‌ش ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه نییه ئه‌وان به‌ئاشكرا ده‌ریان خست كه شه‌ڕی كورسیان هه‌یه وله‌مه‌شدا نابیت خه‌ڵك ببێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕی كوسی ئه‌م لایه‌نانه.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|
