|
Sunday, 27 December 2009 |
|
بۆ\ به‌ریَز بان كی مون سكرتیَری گشتی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان
به‌ریَز جیَرزی بۆزیك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
سلاویَكی گه‌رم...
له لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقیه‌وه ئه‌م نامه‌یه بۆ به‌ریَزتان ده‌نوسم له په‌یوه‌ند به سیاسه‌تی حكومه‌ته ئه‌وروپایه‌كان له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌عیَراق و كوردستانه‌وه هاتوون. |
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Tuesday, 02 June 2009 |
|
فیدراسیۆن خۆپیشاندانی هاوپشتی له له‌نده‌ن بۆ مانگرتنی په‌نابه‌رانی عیَراقی له دانیمارك به‌رپا ده‌كات
دژ به‌ریَكه‌وتنامه‌ی نیوان حكومه‌تی عیَراقی و حكومه‌تی دانیمارك به ژیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌ران وه‌رنه مه‌یدان
له‌نده‌ن : رِۆژی : چوارشه‌مه 3-6-2009
كاتژمیَر:1 تا 2 پاشنیوه‌رۆ
شۆیَن:
Danish Embassy: 55 Sloane St London, SW1X 9SR
نزیكترین ئیستگای قیتاری :knights Bridge |
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Friday, 03 April 2009 |
|
له‌جنێڤه‌وه ده‌نگی کپکراوی په‌نابه‌ری عێراقی به دونیا ده‌گه‌یه‌نین.
کوردستانی عێراق وعێراق ناوچه‌ی ئارام نین .
نا بۆ زیندانیکردن و وه‌ده‌رنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عێراقی!!
به‌لێ بۆ مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان .
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا به‌رپرسیارن له ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی و کوردستانی عێراق..
مانگرتن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و نیونه‌ته‌وه‌یی له جنیف له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
رۆژی 16 و17/4/ 2009 ، کاتژمیر 13 بۆ 17 هه‌ردوو رۆژه‌که.
په‌نابه‌ران.... |
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Friday, 03 April 2009 |
|
له‌جنێڤه‌وه ده‌نگی کپکراوی په‌نابه‌ری عێراقی به دونیا ده‌گه‌یه‌نین.
کوردستانی عێراق وعێراق ناوچه‌ی ئارام نین .
نا بۆ زیندانیکردن و وه‌ده‌رنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عێراقی!!
به‌لێ بۆ مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان .
|
|
... درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
|
Monday, 23 February 2009 |
|
راگه‌یاندنی رِۆژنامه‌گه‌ری : 1
له‌میَژووی نۆیدا كاره‌ساتی په‌نابه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی عیراقیه‌كان نه‌بووه !
لایه‌نه سیاسی وكۆمه‌لاَیه‌تی و پیشه‌یه‌كان ودام ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
په‌نابه‌ران هه‌ڵسورِاوانی بواری په‌نابه‌ران..
قه‌باره‌ی تراژیدیایه‌ك كه په‌نابه‌رانی عیَراقی تیَدا ده‌ژین ناهیَنریَته پیَشچاو به وولاتانی جیهاندا به‌شیَوه‌ی له‌شكریَكی تیكشكاو دیلی .نا ئینسانیترین هه‌ڵومه‌رج بوونه‌ته‌وه. له‌وولاتانی سوریا، ئوردن، میسر، جه‌زائیر، یه‌مه‌ن، توركیا، ئیران، پاكستان دیارده‌كانی ئه‌ندام فرۆشی له‌شفرۆشی سواڵ كاری ده‌ستفرۆشی منالاَن وگه‌وره سالاَن وه‌ك شیَوازی كاریَكی نۆرماڵ بۆ دابینكردنی گوزه‌رانی لیَهاتووه. خه‌وتن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌سه‌ردابه‌كاندا به‌كۆمه‌ڵ له ژووریَكدا بۆته جیَگای حه‌وانه‌وه‌ی دووملیون ونیو. له وولاَته‌ی كه شه‌ریَكی تیا به‌رپاكرا 500ملیارد دولاری تیَچووه. په‌نابه‌رانی عیَراقی له ئه‌وروپا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كاتیان پیَده‌دریَت به‌لیَشاو رِه‌فزده‌كریَن زیندانی ده‌كریَن ناچار خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و بیَبه‌ش ده‌بن له‌شوناس یان دیپۆرت ده‌كریَنه‌وه. ئه‌زمه‌ی ئابووری ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه‌ی به‌یه‌كجاری سه‌ختكرده‌وه هیچ كات كۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی هیَنده خۆی بیَبه‌رپرس نه‌زانیوه له ئاست ئه‌م كاره‌ساتانه‌دا.
شه‌ش ساڵه به‌سه‌ر شه‌رو تیرۆردا به‌سه‌ر ئه‌م كاولكارییه‌دا تیَده‌په‌ریَت وپه‌نابه‌رانی عیَراقی هه‌روا رِه‌نجده‌ده‌ن و هیچ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆتای هیَنان به‌رِووی ئه‌م تراژیدیایه ناكریَته‌وه. به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه له‌ئیَسته‌دا ئه‌وه‌ی كه زۆرجیَگه‌ی مه‌ترسیه‌و پیَویست به‌هه‌ڵویَستگرتن و رِاوه‌ستانه‌وه‌یه‌كی لیَبراوانه ده‌كات دژ به سیاسه‌تی دپۆرتكردنه‌وی په‌نابه‌رانه له‌وولاتانی به‌ریتانیا وسویدو سویسرا‌و گه‌لیَكی تر له وولاتانی ئه‌وروپا. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی كه‌مپینیَكی جیَهانی رِاده‌گه‌یه‌نیَت بۆ كۆتایهیَنان به‌م دیارده گه‌وره نا ئینسانییه‌و داواتان لیَده‌كات هاوخه‌بات هاوپشتیمان بكه‌ن بۆ یه‌دیهیَنانی ئه‌م داواكاریانه:
1. ده‌ست به‌جیَ سیاسه‌ت و پراتیكی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاوه رِاگیریَت.
2. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و رِیَكه‌وتنامانه‌ی نیَوان ده‌وڵه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له په‌یوه‌ند به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڵسپاردنی هه‌رجۆره برِیارو رِیكه‌وتنیَك له په‌یوه‌ند به دابه‌شكردنی جغرافیای عیراق بۆ ناوچه‌ی ئااسایش و نا ئاسایش.
3. ئازادكردنی ته‌واوی په‌نابه‌ره زیندانكراوه عیراقیه‌كان له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا، هه‌روه‌ها په‌نابه‌رانیَك كه تاوانیان ئه‌نجامداوه پیَویسته دووباره چاوبه كه‌یسه‌كانیاندا بگیَرِنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك دیپۆرت نه‌كریَنه‌وه به‌ڵكو سزاكانیان به‌پیَی یاسا قه‌زایه‌كانی ئه‌م وولاتانه بیَت.
4. مافی كاركردن و مافی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خیَزان بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی كوردوعیراقی به رِه‌سمیه‌ت بناسیریت.
5. په‌نابه‌رانیَك كه له ووتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپان و، په‌كه‌وته‌و نه‌خۆش و هه‌ژارو بیَ ده‌رامه‌تن و ناتوانن بژیَوی ژیانیان دابین بكه‌ن یا په‌نابه‌رانیَك كه به‌هۆی جه‌نگ و ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه كه‌م ئه‌ندام بوون پیَویسته بگوازریَنه‌وه بۆ شویَنی ئارام و چاره‌سه‌ریان بكریَت.
6. هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وولاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا نیشته‌جیَن، پیَویسته له بیمه‌و خزمه‌تگوزاری و له‌هه‌موو پیَداویستیه‌كی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌ی، پاراستنی ئه‌منیتیان بۆ مسۆگه‌ر بكریت. یا بگوازریَنه‌وه بۆ وولاتانی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌و وولاتانه‌دا خۆیان به ئۆفیسی كاروباری په‌نابه‌ری ناساندوه پیَویسته به‌پیَی گوزه‌رانی ناوه‌ندی ئه‌و وولاته یارمه‌تیان بدریَت تا كاتی گواستنه‌وه‌یان.
7. كۆمیسیاری بالاَی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان ئه‌ركیه‌تی به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئینسانی گه‌وره‌ی له‌خۆ نیشانبدات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ریَگا چاره‌سه‌ره‌دا له‌دژی سیاسه‌تی دیپۆرتی وولاتانی ئه‌وروپا باشتركردنی هه‌ڵومه‌رجی په‌نابه‌رانی عیراقی له جیهاندا.
سكرتاریتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
18-2-2009 |
|
|
|
<< سه‌ره‌تا < پێشتر 1 2 دواتر > کۆتا >>
|
| ئه‌نجام 1 - 9 له 14 |